AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٥:٤١

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی:

خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبووە مەگەر لە سەردەمی ئەسحابەكاندا

خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبووە مەگەر لە سەردەمی ئەسحابەكاندا

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خۆڕاگری غەززەی بێ وێنە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بە دۆخی غەززە ڕایگەیاند: بەداخەوە كاولكاری و داگیركاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و بەتایبەت هاوڵاتیان بەردەوامە.

وتیشی: لە هەمان كاتدا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نمونەیەكی جوانە لە خۆڕاگری و ڕوبەڕوبوونەوە كە لە چلەكانەوە درێژەی هەیە و خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبووە مەگەر سەردەمی ئەسحابەكان ڕوبەڕوبوونەوە و هێز و توانای لەو ڕادەیە هەبووبێت.

هاوکات سەبارەت بە داواکاری مامۆستایان ڕایگەیاند کە ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین.

News ID 47989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha